پەیامی کورد ... ئەمریکا هەڕەشەی گەمارۆدانی عێراق دەکات " بە شێوەیەک کە گەمارۆوەکانی ئێران لە چاودا جێگای هەژمار کردن نەبێت " .
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا جگە لە هەڕەشە کردنی عێراق بە گەمارۆدان ڕایگەیاند کە واشینتۆن عێراق بە جێ ناهێڵێت ، مەگەر ئەوەی کە تێچووی بۆنیادنانی بنکەی ئەمریکا لە عێراق بدات .
ترامپ بەغدای بە گەمارۆدان تەهدید کرد و ڕایگەیاند : لە عێراق ناچینە دەرەوە تا ئەو کاتەی کە ئەم ووڵاتە تێچووی بنکە ئەمریکییەکان لە ناو خاکەکەی بدات .
ترامپ هەروەها دەڵێ ئامادەی بە ئامانج گرتنی هەموو شوێنە کۆلتوورییەکانی ئێرانە لە بەر ئەوەی کە ئێران دەستی لە کوشتنی ئەمریکییەکان دا هەیە .
هەروەها ئەگەر ئێران هەر ووڵامێک بداتەوە ، ووڵامەکەی ئێمە زۆر گەورەتر دەبێت . لە عێراق بنکەیەکی ئاسمانی مان هەیە کە تێچوویەکی زۆرمان داوە کە بۆ درووست کردنی میلیاردەها دۆلار خەرج کراوە ، ئێمە ئەم بنکەیە بە جێ ناهێڵین مەگەر ئەوەی کە تێچووەکەمان پێ بدرێتەوە .
ئەگەر عێراق دەیەوێت ئەمریکییەکان لەو ووڵاتە دەربچن و ئەم بابەتە بە شێوەی دۆستانە ئەنجام نەدرێت ، گەمارۆی بێ وێنە لر دژی ئەم ووڵاتە ڕادەگەێنین کە گەمارۆوەکانی ئێران لە چاو ئەوەدا زۆر بچووک و جێگای هەژمار کردن نەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە