پەیامی کورد ... ئەمریکا گەمارۆی نوێی بە سەر ئێراندا سەپاند
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ل ەسەپاندنی گەمارۆی نوێ بۆ سەر چەند کەس و کۆمپانیای پەیوەدنیدار لەگەڵ ئێران دا هەواڵیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ماڵپەڕی فەرمی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم ووڵاتە ئەمڕۆ هەینی ١ی مەی ٢٠٢٠ گەمارۆی نوێی بە سەر ئێراندا سەپاندووە کە چەند کەسایەتی و کۆمپانیایەکی بەرپرسیار ی سنوورداری خزمەتگوزاری کانزایی " طیف " لە عەممان بە ناوی " Taif Mining Services LLC " و هەروەها خاوەنەکەی لە خۆ دەگرێت . .
بە پێی ئەوی کە لە وێب سایتی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکادا هاتووە ، ئەمیر دیانەت فەرد خەڵکی ئێران - عێراق ی بە تاوانی پەیوەندی کردن لەگەڵ ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستەی ڕەشی ئەم وەزارەتخانەیەدا داناوە .
لە ویلایەتەیەکگرتووەکان دا دیانەت بە هۆکاری " دەوردانەوەی گەمارۆوەکانی دژ بە ئێران " کەوتە ژێر چاودێری ئەو ووڵاتەوە ، هەروەها بەرپرسانی ئەمریکایی دەیانەوێت ئەم تاجیرە بە بڕی ١٢ میلیۆن دۆلار سزا بدەن . واشینتۆن ڕایگەیاندووە کە دیانەت لە قاچاخ کردنی ئامادەکاری و دەستەبەر کردنی چەک و مووشەک لە ئێرانەوە بۆ یەمەن ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە .
لە ئاکامدا ئەم گەمارۆیانە ، هەموو سەروەت و دارییەکانی دیانەت و کۆمپانیایەکەی ئەو دەستی بە سەردا دەگیرێت و کەسانی حەقیقی و یاسایی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هاوکرای کردنی ئەم کەسانە قەدەغە دەکرێن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە