پەیامی کورد ... کۆڵۆنێل کاگینز ، ووتەبێژی هیزەکانی هاوپەیمانی دەستی لە کار کشاندەوە
ووتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەو ڕووبەڕووبوونەوە دژ بە داعش رایگەیاند، لە عێراق و سووریا بەردەوام پشتیوانی هێزە ناوخۆییەکان بوون بۆ تێکشکاندنی داعش و بەردەوامیش دەبن، هاوکات ناوبراو کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی خۆی وەک ووتەبێژی هاوپەیمانییەتییەکە راگەیاند.
كۆڵۆنێڵ مایڵز كاگینز ، ووتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەمیانەی لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوان هاوکاری سەرەکی هێزەکانی سووریای دیموکرات HSD لە سوریان بوون بۆ ئەوەی کۆتایی بە رۆڵی داعش بهێنرێت و لەئێستاشدا پشتیوانی لە ئاسایشی باکووری سووریا دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەئێستادا کارکردنە لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات HSD و هێزەکانی عێراق بۆ دۆزینەوەی سەرکردەکانی داعش و بەئامانج گرتنیان.
كۆڵۆنێڵ مایڵز كاژینز باسی لەوەشکرد، لە ئەمڕۆوە وەک وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەو ڕوووبەڕووبوونەوە دژ بە داعش کۆتایی بە ئەرکەکەی هێناوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە