پەیامی کورد ... نەوی خومەینی لە هەولێر بە دوا چی دەگەڕا ؟؟
حەسەن خومەینی نەوەی خومەینی و نوێنەری تایبەتی خامنەیی بۆ گفتووگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی نیشتەجێ لە باشووری کوردستان سەردانی هەولێری کردووە .
حەسەن خومەینی نەوەی خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای قودس و فەرماندەی قەرارگای ڕەمەزانو هەروەها ئیرەخ مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق ماوەی چەند ڕۆژ پێش ئێستا لە چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەی جیاوازدا ئاڵووگۆڕی سیاسی گرینگیان ئەنجام داوە و دوای سەردان کردنی هەرێمی کوردستان گەڕاوتەوە شاری سنە لە ڕۆژهەلاتی کوردستان .
لێرە جێگای ئاماژەدانە کە لە کاتی چاوپێکەوتنی نەوەی خومەینی " حەسەن خومەینی " لەگەڵ نوێنەرانی ووڵاتان لە هۆتێلێکی ٥ ئەستێرە شاری هەولێر ، دەستەیەکی نوێنەرایەتی وولاتی عەرەبستانی سەعوودی لەهەمان هۆتێل بوونە ، بەپەلە بۆ شوێنێکی دیکە گوازراونەتەوە بۆ ئەوەی چاویان بە یەک نەکەوێت و بەر یەک نەکەون
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە