بەپەلە ... پێنتاگۆن ڕایگەیاند : هێزەکانی ئەمریکا تەنها لە بنکەیەکی مێنبەج کشاونەتەوە

بەپەلە   ...   پێنتاگۆن ڕایگەیاند : هێزەکانی ئەمریکا تەنها لە بنکەیەکی مێنبەج کشاونەتەوە

پەیامی کورد    ...    بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکا رایگەیاند، تورکیا بەرامبەر پێشێلکاری گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن بەرپرسیارە کە لە باکووری سووریا بەرامبەر خەڵکی مەدەنی ئەنجامی دەدەن، ئاشکراشیدەکات، واشینتۆن لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بەردەوامە بۆ ئەوەی تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر باکووری سووریا رابگرێت و هەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتریشی بەسەر ئانکارادا کردووە.

بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی دۆناڵد ترامپ بە ئاژانسی هەواڵی " ڕۆیتەرزی " راگەیاندوە، هێرشەکانی تورکیا پشێوی لە باکووری سووریا دروستکردوە، کە پێشتر تا ئاستێک ئارامی تێدابوە، لەسەر ئەو پرسەش مایک پەنس لە ماوەی 24 کاتژمێری ئایندەدا سەردانی تورکیا دەکات پەیامی ترامپ کە بریتییە لەوەی ڕاگرتنی هێرشەکان هۆکارێکی سەرەکی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانییانە لەگەڵ ئانکارا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، واشینتۆن مەبەستییەتی بۆ هەموو پێشڕوەییەکی کۆنتڕۆڵکردنی خاک لەلایەن هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانی لە لایەک و هەسەدەش لە لایەکی دیکەوە بوەسێنرێت، ئاشکراشیکردوە هێزەکانی ئەمریکا تەنها لە بنکەیەکی منبج کشاوەنەتەوە کە هێزی چاودێری ئەمریکی-تورکی تێدابووە.
ئەو بەرپرسەی پێنتاگۆن باسی لەوەشکردوە، تا ئێستاش ئاسمانی ناوچەکە " باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا " لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی ئاسمانی ئەمریکادایە.

سەبارەتە بە سەردانەکەی جێگری دۆناڵد ترامپ و ئەگەری راگرتنی هێرشەکان ئەو بەرپرسە دەڵێت، "ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەبوو، سەپاندنی سزای زیاتر تاوتوێ دەکەین کە دواتر ئیدارەی ئەمریکا جۆری سزاکان دیاریدەکات".

سەبارەت بە زیندانیانی داعش کە لە ژێر دەستی هەسەدە دان هەروەها ڕایگەیاند : بوونی ئەو زیندانیانە لە باکووری سووریا کێشەیەکی ئاسایشییە بە لای ئەمریکاوە، سەبارەت بەو تاوانانەش کە گرووپە چەکدرەکان لە سووریا ئەنجامی دەدەن دەڵی ، "ئەمریکا وای دەبینێت ئەو پێشێلکارییانەی هێزەکانی نزیک لە تورکیا ئەنجامی دەدەن تەنانەت ئەگەر هێزەکانی سوپای تورکیاش نەبن، واشینتۆن بەرپرسیاریەتەییکەی دەخاتە ئەستۆی تورکیا".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە