پەیامی کورد ... ئەحمەد داوود ئۆغلو سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا دامەزراندنی پارتە نوێیەكەی راگەیاند و باسی لەوەكرد، وەرچەرخانێكی سیاسی گەورە لە ووڵاتەكە ڕوودەدات.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ی دێسەمبەری ٢٠١٩ لە ئانکارا ئەحمەد داوود ئوغڵو دامەزراندنی پارتی ئایندەی تورکیای راگەیاند و لە ووتەیەكدا جەختی كردەوە، كە حزبەكەی لە پێناو پێكهاتە و ئایینە جیاوازەكانی توركیا كاردەكات.
وتیشی، ڕێگە نادەن توركیا تەنها رێگە بۆ یەك ئایین و پێكهاتە خۆش بكرێت بەلكوو دەبێت هەموو ئایین و ئایینزاكان كە توركیا گەشە بكەن، هەروەها رێگە بە گەنجەكان دەدرێت زیاتر ئازادبن و كاری جیددیش لە پێناو خێزانەكان لە توركیا بکرێت. كە ئێستا بە هۆی سیاسەتی خراپەوە لە ژێر هەڕەشەدان.
باسی لەوەشكرد، پێویستە ئازادی ڕادەبڕین لە توركیا هەبێت و كۆتایی بە گوشارەكانی سەر رۆژنامەوانان بهێنرێت و چاكسازیش لە سیستەمی داد بكرێت.
ئەحمەد داوود ئوغڵو، كە پێشتر یەكێك بوو لەسەركردە باڵاكانی ئاكەپەی دەسەڵاتدار، ماوەیەكە لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی تر، لەو حزبە كشابوونەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە