پەیامی کورد ... ماوەی چەند ڕۆژێکە شاری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەواوی میلیتاریزە کراوە و بە دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی و تۆپ لە سنووری ئەو شارە جێگیر کراوە و هاتووچۆی خەڵکی کۆنترۆڵ دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردووە، سوپای پاسداران بە شێوەی بەربڵاو چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی بۆ شاری سنووری نەوسوود ڕەوانە کردووە.
لەو چەند ڕۆژەدا ٢٥ ئۆتۆمبێلی سەربازی و هەروەها ١٠ تۆپ لە شاری نەوسوود جێگیر کراون ئەمە جگە لەو ٦٠ ئۆتۆمبێلە لۆرییە گەورەی کە هەڵگری ٦٠ مووشەکی ٦ مەتری بووە کە هاوردەی ناو خاکی هەرێم و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە .
لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی سوپای پاسداران لە نزیک پردی دواو خاڵی پشکنینیان داناوە و هاتووچۆی خەڵکی کۆنترۆڵ دەکەن و لێپرسینەوە لە خەڵکی دەکەن.
شاری نەوسوود لە ٣٥ کیلۆمەتری شاری پاوە و هەڵکەوتووە و لە گەڵ پارێزگای هەڵەبجەی باشووری کوردستان هاوسنوورە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە