بەپەلە ... وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەمارۆدانی پیشەسازی ئاسنی ئێرانی ڕاگەیاند

بەپەلە      ...     وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەمارۆدانی پیشەسازی ئاسنی ئێرانی ڕاگەیاند

پەیامی کورد     ...      وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەمارۆدانی پیشەسازی ئاسنی ئێرانی ڕاگەیاند .

بە پێی نوێترین هەواڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەواڵ لە بەرفراوانی کردنی دامەنەی گەمارۆوەکانی واشینتۆن بۆ سەر پیشەسازی ئاسنی ئێران دەدات .

مایک پۆمپێئۆ ڕۆژی پێنجشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە پەرەپێدانی و بەرفراوان کردنی گەمارۆوەکانی ئەم وەزارەتخانەیە لە پەیوەندی لەگەڵ پیشەسازی کۆماری ئیسلامی ئێران و سوپای پاسداران هەواڵی دا وناوی ئەو ئاسن و کەل و پەلە ئاسنیانەی کە خراونەتە ناو لیستەی گەمارۆوەکانی ئەمریکاوە بریتیی لەمانەی خوارەوە   ...

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک دا ٢٢ جۆرە ئاسنی کە کاربەری دوو لایەنەی هەیە و لە پەیوەندی لەگەڵ بەشەکانی سەربازی ، ئەتۆمی و مووشەکی ئێران دا بە کار دەهینرێت گەمارۆ دا و هەر جۆرە گواستنەوەیەکی بۆ ئێران قەدەغە کرد :

ئەلمینیۆمی ٣١٩ 

ئەلمینیۆمی ١١٠٠

ئەمینیۆمی ٢٢٥

ئەلمینیۆمی ٦٠٦١

ئەلمینیۆمی ٦٠٦٣

ئەلمینیۆمی ٦٠٨٢

ئەلمینیۆمی ٧٠٧٥

ئالیاژ ی بڕۆنزی ئەلمینیۆمی UNS C63600 

ئۆکسیدی ئەلمینیۆم

ئاسنی ٣٠٢

ئاسنی ٤١٣٠

ئاسنی دژە ژەنگی ٣٢١

ئاسنی دژە ژەنگی ٣١٦

ئاسنی A877

ئاسنی A228

ئاسنی 100Cr6-52100 

ئاسنی مارایجینگ ٣٥٠

ئاسنی مارایجینگ ٣٠٠

مسی برێلییۆم

مسی  تەنگستەن

پۆدرەی ئەلمینیۆم بە تێری بارزی ٩٨٪

ئاڵیاژی C37000 – CuZn38Pb1

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە