بەپەلە ... وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گەیشتە بەغدا

بەپەلە    ...    وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گەیشتە بەغدا

پەیامی کورد    ...    سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گەیشتە بەغدای پایتەخت.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەلایەن وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە رێگەی فڕۆکەخانەی بەغداوە گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەلایەن محەمەد ئەلحەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێکراو دواتریش سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی پەیوەندیە ئابووری و سیاسیەکانەوە گفتوگۆ دەکەن.
پێشتر میخائیل بۆغدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، سێرگی لاڤرۆڤ لەمانگی ئۆكتۆبەردا سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرسە گرینگەكانی نێوان ڕووسیا و عێراق دەكات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە