بەپەلە ... ​​​​​​​پووتین فەرمانى مەشقی ئەتۆمی دەدات و فڕۆکەکانى رووسیاش لە ئامادەباشین

بەپەلە    ...  ​​​​​​​پووتین فەرمانى مەشقی ئەتۆمی دەدات و فڕۆکەکانى رووسیاش لە ئامادەباشین
پەیامی کورد    ...   پووتین فەرمانى مەشقی ئەتۆمی دەدات و فڕۆکەکانى رووسیاش لە ئامادەباشیدان 


بەپێی ماڵپەڕى Live and lets Fly، بەپشتبەستن بە ڕاپۆرتەکان، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا فەرمانى مەشق و ڕاهێنانى سەربازى داوە. بۆ ئەم مەبەستەش، فڕۆکەکانی Ilyushin i1-80 Maxdome ، ناسراون بە فڕۆکەکانى رۆژی دوایی(Doomsday Plane)خراونەتە دۆخی ئامادەباشییەوە. 

پووتین، فەرمانى بۆ فەرماندە سەربازیی و راوێژکارە باڵاکانى دەرکردووە تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ مانۆڕی ئەتۆمی. وەک بەشێکیش لە ئامادەکارییەکان، پۆلێک لە فڕۆکەىi1-80 Maxdomes  Ilyushin خراونەتە دۆخی ئامادەباشی بەردەوامەوە. ئەم فڕۆکانە، پێیان دەگوترێت Flying Kremlins، کە ڕێگە بە پووتین و ڕاوێژکارەکانى دەدەن تاوەکوو بەسەر هەورەوە بن لەکاتی ڕوودانى شەڕێکی ئەتۆمیدا. 

ئەم پێشهاتەش لە کاتێکدایە، کە هەواڵگری ووڵاتانی ڕۆژئاوا ئەوەیان خستووەتە ڕوو کە پووتین بە بەردەوامى گۆشەگیربووە و تووڕەیە بەهۆی چەقبەستنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانى لە ئۆکراین. ئەمەش، مەترسی ئەوە زیاد دەکات، ئەگەر هاتوو پووتین هەست بکات پەراوێزخراوە رەنگە هەستێت بە لێدانێکی ئەتۆمی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە