پەیامی کورد ... ئێران دەستکارى بەلەمەکانى کردووە بۆ ئەوەى مووشەکى کرووزیان بخاتە سەر
مایکڵ جیڵدای، سەرۆکى دەستەى سوپاسالاری هاوبەش ڕایگەیاندووە "لەم ماوەیەدا سەرکردە ئێرانییەکان بەئاشکرا هەڕەشەى داخستنى گەرووی هورمۆزیان کرد و بە کردەوە پاڵپشتیان لەو هەڕەشانە کرد و هێزەکانیان بۆ تۆقاندنى جووڵەى بازرگانی نێودەوڵەتى و سەرچاوەکانى ووزەى جیهانى جێگیر کرد.
▫️ سەرۆکى دەستەى سوپاسالاری هاوبەش ووتیشى "ڕێکارەکانى ئەم دواییەى سوپای پاسدارانى ئێران، کە بریتی بوون لە هێرشکردنە سەر کەشتییە بیانییەکانى فجیرە و هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەى بەلەمى دەستکاریکراو کە تواناى تەقاندنەوەی مووشەکی کرووزی هەبێ، هەموویان بەشێکن لە ستراتیژییە مەترسیدارەکەی ئێران و هەڕەشەى بەردەوامن بۆ سەر بازرگانى جیهانى و تێکدانى سەقامگیرى ناوچەکە".
▫️ جێڵداى گووتیشى " لەچەند هەفتەى داهاتوو، چاودێری هەواڵگری پتەوتر دەکەین و تواناى چاودێری ئاسمانی بەهێز دەکەین، لەپاڵ ئەوانەشدا ئەندازەى هێزە پارێزگارییەکان و یەکەى فرۆکەوانى لەناوچەکە چڕ تر دەکەینەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە