پەیامی کورد ... ئێران لە ترسی هێرشی ئەمریکا سیستەمی بەرگری مووشەکی " ئێس - ٣٠٠ " ی دەگوازێتەوە نزیک دامەزراوە نەوتییەکان .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ئاڤاتوودەی کە پێشتر ئاماژە پێکردووە ئێران لە ترسی هێرشی ئەمریکا سیستەمی بەرگری مووشەکی " ئێس - ٣٠٠ " ی دەگوازێتەوە نزیک دامەزراوە نەوتییەکان زۆربەی میدیا جیهانییەکانیش ئێستا ئەم هەواڵە پشتڕاست دەکەنەوە و ڕایدەگەێنن کە ئەم هەواڵە ڕاستە .
چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو ئەم هەواڵە بڵاو دەکرێتەوە هەر وەک چۆن لە پێش دا ئامادەکاری بۆ شتێکی لە پێشدا ئامادەکراو بکرێت . لەم هەواڵەدا هاتوە کە ڕژیمی ئێران بە نیازە بۆ پاراستنی زیاتری کێڵگە و مەیدانە نەوتییەکان و گازییەکانی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس - ٣٠٠ بە سێ گوردانی سەربازی بۆ باشووری ئێران بنێرێت .
بە پێی ڕاپۆرتەکان و ئەو وێنانەی کە بڵاو کراوەتەوە ، ئەم سیستەمە بەرگرییە مووشەکییانە بۆ ماهشەهر ی ئابادان ڕۆیشتووە و لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا جێگیر دەکرێت و دەخرێتە واری کار کردنەوە
.jpg)
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە