بەپەلە ... کرێکارێکی ٤٥ ساڵ لە بەر ڕەتکردنەوەی داواکەی لە لایەن شارەوانی تاران ەوە خۆی سووتاند

بەپەلە ... کرێکارێکی ٤٥ ساڵ لە بەر ڕەتکردنەوەی داواکەی لە لایەن شارەوانی تاران ەوە خۆی سووتاند

بە پێی هەواڵەکان ، بەیانی ئەمڕۆ ، سێ شەممە ٤ی سێپتەمبەری ٢٠١٨  لە ناوچەی ٢ی شارەوانی شاری تاران ، پیاوێکی ٤٥ ساڵان لەگەڵ ژن و منداڵەکەی لە بەرامبەر بینای شارەوانی تاران بە شێوەی خۆسووتاندن دەستیان دایە خۆکۆژی کە بە هاتنی لەسەر وەختی شارۆمەندان ، ژن و مندالەکە لە بڵێسەی ئاگر ڕزگار کران ، بەڵام باوکی بنەماڵەکە خۆی ئاگردا .

بە پێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان ئەم ڕووداوە لە بەرامبەر چاوی شارەوانیی ناوچەی ٢ی تاراندا ڕوویداوە کە ئەو بە بێ گرینگیدان شوێنەکەی بەجێ هێشتووە ، بە پێی ووتەی کەسانی ئاگادار ، هۆکاری سەرەکی ئەم ڕووداوە بە هۆی پێدانی پارەیەک بووە کە ئەم کەسە بۆ گۆڕینی بەکارهێنانی دووکانەکەی خستوویەتە حسابی شارەوانییەوە ، بەڵام شارەوانی داواکارییەکەی ڕەتکردۆتەوە .

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە باروودۆخی جەستەیی ئەم کرێکارە بڵاونەکراوەتەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە