بەپەلە ... گرووپی جیهادی سوپای موختار لە عێراق خۆیان بۆ شەڕی گەورە و هاتنی " ئیمام مەهدی " ئامادە دەکەن

بەپەلە   ...   گرووپی جیهادی سوپای موختار لە عێراق خۆیان بۆ شەڕی گەورە و هاتنی " ئیمام مەهدی " ئامادە دەکەن

پەیامی کورد   ...  شێعەکانى عێراق سوپا ڕێک دەخەن بۆ هاتنى ئیمام مەهدى

 بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان واسق بەتات، سەرۆکى سوپاى موختار داوا دەکات هێزەکانى دەرگاى وەرگرتنی چەکداری نوێ بکەنەوە، بۆ ئەوەى خۆیان بۆ هاتنى (مەهدی) ئامادە بکەن.

 ئاماژە بەوەش دەکات " بەهیچ شێوەیەک نووسینگەى ئاشکرا لەشارەکان نەکەنەوە، بەڵکو کارەکانیان بەنهێنى بێت و، بەڵێنى مووچەش بەکەس نەدرێت، چوونکە لەپێناو جیهاد کردن بۆ خودا ئەم کارە بکەن".

 هەڕەشەش لەسەرجەم ئەو لایەنانە دەکات، کە خۆیان بەلایەنگرانى مەهدی دادەنێن و، داواش لەلایەنگرانى دەکات دژیان بوەستن و لێیان بدەن، چوونکە وەک خۆى دەڵێت گومڕان.

 هەوڵەکانى بەتات لەکاتێکدایە، ململانێیەکى تووند لەنێوان کۆمارى ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکاندا هەیەو، زۆربەى میلیشیاکانى حەشدی شەعبی ئامادەییان نیشان داوە بۆ بەرگرى کردن لەرژێمى دەسەڵاتداری تاران بەرامبەر ئەمریکا.

 ئەمەش لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوو، سەرۆکى سوپاى موختار، ئامادەیی نیشانداوە بەرگرى لەئێران بکات و، دژى عێراق بوەستێت ئەگەر ووڵاتەکەى ویستى دژى کۆماری ئیسلامی ئێران بوەستێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە