پەیامی کورد ... ئێران و سوپاکەی بە هاوکاری " گرووپی ناسراو بە " خیانەتکارانی ١٦ ی ئۆکتۆبەر لە بەغدا هەوڵی لەکارلادانی عادل عەبدۆلمەهدی دەدەن .
کۆماری ئیسلامی هەوڵی لەکارلابردنی عادل عەبدۆلمەهدی لە پۆستی سەرۆکوەزیری عێراق ئەدا
بە پێی زانیاری تایبەت لە سەرچاوەکانی هەواڵ بە نهێنی لە بەغدادوە ڕایانگەیاند : کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە " گرووپی خیانەتکاری ١٦ ئۆکتۆبەر و کەسانی بێ حۆرمەت " گرووپە بریکارەکانی خۆی کردووە کە کار بۆ لەسەرکارلابردنی عادل عەبدۆلمەهدی بکەن و کەسێکی سەربەکۆماری ئیسلامی لە پۆستی سەرۆکوەزیری عێراق پەیڕەوبکەن و ئامانجەکانی ئەو ووڵاتە لە بەرچاو بگرن.
بە پێی ئەم هەواڵانە وا پێ دەچێ سوپای پاسداران و گرووپە میلشیا شیعەکانی سەربە کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی ئەوە ئەدەن کە بە تێکدانی ئاسایشی عێراق و درووستکردنی کێشە لە دەوڵەتدا، ڕێگا بۆ لەسەرکار لابردنی عادل عەبدۆلمەهدی خۆش بکەن و تا ڕادەیەک کێشە ناوخۆییەکانی ووڵاتەکەیان سووک بکەن و زیاتر بتوانن لە سەروەت و سامانی نەتەوەی عێراق بۆ گەیشتن بە ئامانجە چەپەڵەکانی خۆیان لە ناوچەکە بە کار بهێنن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە