پەیامی کورد ... ڤیرووسێک مەترسیدارتر لە کۆرۆنا چاوەڕێی مردنی زیاتر لە ٣٥٪ خەڵکی جیهان دەکات .
ئه‌لێكساندر میاسنیكوڤ پزیشكى دیارى ڕووسى ئاشكرایده‌كات، په‌تایه‌ك له ڤیرووسى كۆرۆنا كوشنده‌تر و ترسناكتر چاوه‌ڕێى جیهان ده‌كات و ٣٠-٣٥%ى توشبوانیش به‌و په‌تایه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
میاسنیكوڤ، كه ووته‌بێژى ناوه‌ندى زانیاریى تایبه‌ت به ڤیرووسى كۆرۆنایه له ڕووسیا باسى له‌وه‌كردوه، هیچ ده‌ربازبوونێك له ڕوودانى په‌تایه‌كى دیكه نییه و به دڵنیاییه‌وه رۆژێك ڕووده‌دات، په‌تاكه‌ش زۆر له كۆرۆنا ترسناكتر و له‌ناوبه‌رتر ده‌بێت و رێژه‌ى مردن ٣٠-٣٥% ده‌بێت.
ئه‌و پزیشكه، كه خۆی تووشبووى ڤیرووسى كۆرۆنا بوه و چاكبوه‌ته‌وه، باس له‌وه‌ده‌كات، شاره‌زایى نێوده‌وڵه‌تى له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ڤیرووسى كۆرۆنا ده‌توانێت هاوكارى جیهان بێت بۆئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى باشتر ئاماده‌كارى بكرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و په‌تا ترسناكه نوێیه‌ى ڕووده‌دات.
میاسنیكوڤ جەختدەکاتەوە له‌ئێستادا مه‌ترسیدارترین شوێنه‌كان له‌كاتى ئه‌م په‌تاى كۆرۆنایه‌دا نه‌خۆشخانه‌كانن، چوونكه ئه‌گه‌رى تووشبوون به ڤیرووسه‌كه تێیاندا زۆرتره.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە