بەپەلە ... ١٧ کەس بە تاوانی سیخۆڕی لە لایەن وەزارەتی ئەمنی ئێرانەوە دەستبەسەر کران کە ژمارەیەکیان لە سێدارە دەدرێن

بەپەلە   ...   ١٧ کەس بە تاوانی سیخۆڕی لە لایەن وەزارەتی ئەمنی ئێرانەوە دەستبەسەر کران کە ژمارەیەکیان لە سێدارە دەدرێن

پەیامی کورد    ...    وەزارەتی ئەمنی ڕژیمی ئێران رایگەیاند : تۆڕێکی سیخوڕیکردن بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای ئاشکراکردووە و 17 ئەندامی ئەو تۆڕە دەستگیرکراون.

بە گوێرەی زانیارییەکان بەڕیوبەری گشتی كاروباری بەرەنگاربوونەوەی سیخوڕی لە وەزارەتی ئەمنی ئێران ڕایگەیاندووە : " بۆ دوەهەمجار گورزێكی گەورەمانداوە لە تۆڕی سیخوڕی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا".

ئاماژەی بەوەشكردوە "لەمیانەی چالاكیەكانیاندا توانیویانە تۆڕێكی سیخوڕی سەر بە ویلایەتە یەكگرتوەكان هەڵبوەشێننەوە و 17 كەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی سیخوری دەستگیربكەن".

هەروەها ئەو بەرپرسە ئەمنیەتیەی ئێران ڕاشیگەیاندووە "سەرجەم ئەو كەسانەی بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیركراون لە لایەن ‌ئاژانسی ناوەندی زانیاری ئەمریكی " CIA " ەوە مەشقیان پێكراوە".
هاوكات سەبارەت بە سزاكانی ئێران بەرامبەر ئەو دەستگیركراوانە، بەڕیوبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی سیخوڕی ڕایگەیاندووە : " دیارە كە سزای ئەو تاوانە چیە ؟ ، ژمارەیەكیان بەهۆی ئەنجامدانی كاری تێكدەرانەوە لەسێدارەدەدرێن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە