بەپەلە ... سەرچاوەکانی هەواڵی ئیسرائیل ڕایانگەیاند : بن سەلمان بە شێوەی نهێنی و شاراوە بە دوای پەیوەندییە لەگەڵ ئێران

بەپەلە    ...   سەرچاوەکانی هەواڵی ئیسرائیل ڕایانگەیاند : بن سەلمان بە شێوەی نهێنی و شاراوە بە دوای پەیوەندییە لەگەڵ ئێران

پەیامی کورد    ...   بن سەلمان بە شێوەی جیددەی خەریکی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ووتووێژە لەگەڵ ئێران

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان لە بنکەی هەواڵی دێبکا سەر بە ووڵاتی ئیسراییل ئاشکرای دەکات کە ئیمارات و عەرەبستان بە شێوەی نهێنی و شاراوە پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ ئێران زیاتر و فراوانتر کردووە و وەلیعەهدی سەعوودییە بە شێوەی زۆر جیددی بە دوای دۆزینەوەی چارەسەرێکە بۆ ووتووێژ لەگەڵ تاران .

بنکەی هەواڵی ئیسرائیلی دێبکا ،، کە بنکەیەکی نزیکە لە دامودەزگاکانی زانیاری سەر بە ئیسرائیل بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلی تایبەت بە خۆی ڕایگەیاند سەعوودییە و ئیمارات پەیوەندیگەلێکی شاراوە و نهێنی یان لە پەیوەندی لەگەڵ ئەمنییەتی کەشتیڕانی لە ئاوەکانی کەنداوی فارد دا لەگەڵ ئێران درووست کردووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە