بەپەلە ... سەروەت و سامانی تاکە کەسی ڕابەری ئێران " خامنەیی " زیاتر لە ٢٠٠ میلیارد دۆلارە

بەپەلە   ...   سەروەت و سامانی تاکە کەسی ڕابەری ئێران " خامنەیی " زیاتر لە ٢٠٠ میلیارد دۆلارە

پەیامی کورد   ...    باڵیۆزخانەی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا کە بەغدا ڕۆژی هەینی ٢٦ی ئەیپریل ی ٢٠١٩ لە ڕپۆرتێکدا ماڵ و سامانی ڕابەری ئێران " خامنەیی " ، بە زیاتر لە ٢٠٠ میلیارد دۆلار هەژمار کرد .

بە پیی ڕاپۆرتێک لە العربییە ، لە بەیانییەک دا کە لاپەڕەی تایبەتی فەیسبووک ی بالیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بلاو کراوەتەوە کە فەساد لە هەموو پارچەکانی ڕژیمی ئێران لە سەرووی هەمووشیانەوە خامنەیی بگرە تا بنەڕەتی داگرتووە .

ئەم بالیۆزخانەیە هەروەها ڕایگەیاند چل ساڵ لە دوای " حکوومەتی ئاخووندەکان " و لە کاتێک کە زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی نەتەوەی ئێران بە هۆکاری ڕەوش و دۆخی نالەباری ئابوورییەوە لە بن خەتی فەقر و نەبوونییا دەژین ، ماڵ و سامانی ڕابەری ئێران بە تەنیایی ٢٠٠ میلیارد دۆلار تەخمین دەکرێت .

 پێشتر ڕۆیتەرز چەند ساڵ پێش لە ڕاپۆرتێکدا دەربارەی ئاخووند و ڕۆحانییە دەوڵەمەندەکان ، لە خامنەیی وەکوو کەسێک یادی کردبووەوە کە بە ٩٥ لیلیارد دۆلار لە سەرووی ئەم لیستەیەدایە . ئەم بڕە سئەم بڕە سێ بەرامبەر زیاتر لە ماڵ و سامانەکانی موحەمەد ڕەزا شای پەهلەوەی شای پێشووی ئێرانە ، ئەو کەسەی کە بە بیانەەی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نەبوونی و فەقر ، حکوومەتەکەی ڕووخا .

بەرپرسێکی ئەمریکی ڕۆژی پێنجشەممە ووتی کە گەمارۆوەکانی سەر ئێران و لە دژی ئێران ، ئەم وولاتە لە بە دەست هێنانی ١٠ میلیارد دۆلار فرۆشتن و داهاتی نەوت بێ بەش کردووە

برایان هۆک ، نوێنەری تایبەتی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ئێران و ڕاوێژکاری سیاسەتەکانی دەرەوەی ئەمریکا ، لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی دا لەگەڵ ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند ئەمریکا هەموو بەری بوونەکانی بۆ کڕینی نەوەت لە ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە .

هۆک داوای لە هەموو ووڵاتان کردووە لە سەرەتای مانگی مەی بە هەموو جۆرە هاوردەکردنێکی نەوتی ئێران کۆتایی بێنن ئەگەر نا ئەوە بەرەوڕووی تێچوویەکی زۆر قورس دەبنەوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە