كه‌ناڵی nbc ئه‌مریكی له ڕاپۆرتێكیدا ئاماژەی کردووە : بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر ئاڵوزه و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ڕێگری له ئێران بكات، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر بیه‌وێ گه‌رووی هۆرمۆزو باب ئه‌لمه‌ندب دابخات، چوونكه 20% تا 30% جووڵه‌ی بازرگانی هه‌موو جیهان به‌و شوێنه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێ.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران تا دێت زیاتر دەبێت، ئەگەرچی هەردوو وڵات لەبەرژەوەندی خۆیانی نازانن كە جەنگێكی ڕاستەوخۆ بكەن و خۆیان بخەنە ناو زیانێكی گەورەی مرۆیی ئابوورییەوە، بێنیامین ناتانیاهووی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند كە ئەگەر پێویست بكات ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئیران زووتر بێت باشترە نەوەك دواتر ڕوو بدات.
ئەگەر ئەو جەنگە هەڵگیرسا ئەوە بنەماكانی جەنگی ئاسایی دەگۆڕێت كە جەنگی 1973 سەپاندی كە دوا جەنگی نێوان عەرەب و ئیسرائیل بوو و دەبێتە سەرەتای جۆرێكی تری جەنگ كە زیاتر لە دەوڵەتێك دەگرێتەوە.
زۆرینەی جەنگەكان لە ماوەی 40 ساڵی رابردوو دروست بوون لە نێوان ئیسرائیل و سوپای ڕێكخراو بوون، بەڵام جەنگ لەگەڵ ئێران لایەنی تری تێكەڵاو بەشداری تێدا دەكەن لەوانە حێزبوڵلای لۆبنانی و ئێران و سووریاش. بۆیە ئەگەر هەیە كە ئێران ڕاستەوخۆ هێرش بكاتە سەر ئیسرائیل یان فەرمان بداتە حێزبوڵلای لۆبنانی بە بینین ئەو ڕۆڵە لەگەڵ دابینكردنی پاڵپشتیكردنێكی ڕاستەوخۆ مەیدانی بۆی.
ئەگەری هێرشی ڕاستەوخۆی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بۆ دوو هۆكار دەگەڕێتەوە، ئەوەش یەكەم/ بێ توانایی مووشەكەكانی حێزبوڵلای لۆبنانی بۆ ڕێگرتن لە تەلئەبیب بۆ دووبارە هێرشكردنە سەر ژێرخانی سەربازیی ئێران لە سووریا، بۆیە ئەو هەنگاوە پێویست بە هێرشێكی راستەوخۆ لەدژی ئێران دەكات كە ئەو سیناریۆیەش ئێران حسابی بۆ دەكات.
دووەم/ ئێران د‌رك بەوە دەكات كە حزبوڵای لبنانی لە جەنگی 2006 لەگەڵ ئیسرائیل شەكەت بووە و لە جەنگی سووریاش لاواز كراوە، كە ئەوانە هۆكاری دیکەن ئێران دەخەنە بەردەم بژاردەیەكی سەخت لە هەڵگیرساندنی ئەو جەنگە بەتەنیا و ڕێگەدان بە حێزبوڵلای لۆبنانی بۆ بەشداریكردن تیایدا.
هەروەها له‌مباره‌یه‌وه شاره‌زاییه‌كی سه‌ربازی نزیك له فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی كه بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆتایی نایه‌ت تا جه‌نگێكی فراوان له نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕوو نه‌دات.
ده‌شڵێت: ئه‌مریكا پێیوایه ئیسرائیل به‌سه‌ر ئێران و حیزبوڵڵا دا زاڵ ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سوریا و عێراق ده‌ڵێت: ئه‌و ووڵاتانه توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیسرائیل-یان نییه، چوونكه ئیسرائیل خاوه‌نی 600 فڕۆكه‌ی جۆری f16و f15یه و ئه‌مریكاش 15 فڕۆكه‌ی جۆری f35ی ڕاده‌ستی ئیسرائیل كردووه ،كه له‌توانایاندایه خۆیان له ڕاداره‌كان وون بكه‌ن، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كان هه‌ڵگری بۆمبی قورس و ڕۆكێتی دوور هاوێژی له‌یزه‌رین.
ئه‌و شاره‌زایه ئه‌مریكییه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه ئیسرائیل خاوه‌نی ژێرده‌ریایی جۆری دۆلفینی ئه‌ڵمانییه ، كه ده‌توانێ به خێرایی بگاته كه‌نداوو پاپۆره جه‌نگییه‌كانی ئێران نغرۆ بكات.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه جه‌نگه‌كه له‌نێوان ئێران و ئیسرائیل و حیزبوڵڵا ڕووده‌دات و مه‌حاڵ نییه، به‌ڵام له جه‌نگه‌كه ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌مریكا سنوور ده‌بێت، چوونكه ئه‌مریكا كاره‌كه بۆ ئیسرائیل به‌جێ ده‌هێڵێ
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە