پەیامی کورد ... شەڕ لە عێراق لە دژی ئێران دەست پێ دەکات
دوا بە دوای سەفەری لە ناکاوی مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق ، هۆکاری ئەم سەفەرە و نهێنی بوونی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند هێزەکانی سوپای قودس بە فەرماندەیی قاسم سلێمانی و بە هاوکاری کەسانی ناوخۆی هەرێمی سەوز خەریکی ڕاگواستنی مووشەک گەلی بالستیک بۆ ناو خاکی هەرێم و عێراقن تاکوو بتوانن لە ڕێگەی هاوپەیمانەکانی بن دەستی خۆیانەوە " حەشدی شەعبی ، فاتمییوون ، حزبۆڵڵا و ... " هێرش بکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکای جێگر لە ناو خاکی عێراق دا .
کارناسێکی سەربازی ڕایگەیاند : بە پێی ئەو زانیارییانەی لە بەر دەستمانە سوپای قودس کەل و پەلی قورسی تۆپخانەییان بۆ ناو خاکی عێراق گواستووەتەوە تاکوو لە ڕێگەی ئەو گرووپانەی کە لە بن کۆنتڕۆڵی ئێرانن و هاوپەیمانی ئەو ووڵاتەیە لە دژی بنکەکانی سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە کاریان بهێنن .
جێگای مەترسییە ئەگەر بێت و عێراق توانای ئەوەی نەبێت کە ئەوان لەم کارە ڕاوەستێنێت ئەوە فڕۆکەی جۆری " ئێف - ٣٥ کە بەم تازییانە لە عێراق جێگیر کراون بۆ لە ناو بردنی ئەم کەل و پەلان بە کار دەهێنرێت و ئەگەری شەڕی گەورە لە ناوچە بە دی دەکرێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە