پەیامی کورد ... تورکیا چاوپێکەوتنی هەیئەتی نوێنەرانی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان ی لەگەڵ سەرۆککۆماری فەڕەنسا مەحکووم کرد .
حامی ئاکسۆی ، ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا شەوی ڕابردوو ڕەخنەیەکی تووندی بەرامبەر دەوڵەتی فەڕەنسا و کۆشکی ئەلیزە گرتە بەر و ڕایگەیاند : " ئێمە پێسوازی کردنی ئێمایۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە هەئیەتی بە ناو " هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا " مەحکووم دەکەین .
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک هاوپەیمانی نەتەوەیەکگرتووەکانە لە شەڕی دژ بە داعش لە سووریا و تورکیا ئەوان بە نوێنەری تێرۆریستان ناو دەبات ، و ڕۆژی هەینی لە پاریس لەگەڵ سەرۆککۆماری فەڕەنسا دیدار و چاوپێکەوتنیان هەبوو .
ئێمانۆئێل ماکرۆن لەم دیدارەدا بڕوای تەواوی دا کە فەڕەنسا " پاڵپشتی سەرەکی و چالاک دەبێت لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ چەکدارانی داعش ". هەندێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی کوردی ڕۆژئاوا ڕایانگەیاندووە کە ماکرۆن لەم دیدارەدا قەولی بەوان داوە کە هیزەکانی فەڕەنسا لەگەڵ کوردانی ڕۆژئاوا لە مەیدانی شەڕدا دەمێننەوە . هەروەها لە زاری سەرۆککۆمارەوە دەڵێن کە ڕایگەیاندووە کە کۆشکی ئەلیزە بەردەوام دەبێت لە چاکسازی و گەیاندنی هاوکاری ماددی و سەربازی بە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان .
حامی ئاکسۆی ئامانجی ماکرۆنی لە پێشوازی کردنی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان " شەرعییەت دان بە یەکێک لە گرووپەکانی دژ بە هاوپەیمانی فەڕەنسا و تورکیا و هەروەها بە کارێکی زۆر ناشایست وەسف کرد .
هەروەها ڕایگەیاند ئێمە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی نەتەوەکەمان هەرشتێک لە دەستمان بێت چاوپۆشی ناکەین و بێ بیر کردنەوە ئەنجامی دەدەین
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە