پەیامی کورد ... سوپای پاسداران داوای کردووە ئێمە لە ووتووێژەکانمان ئەوان نەکەینە سەرەکیترین کارمان
ئاماژەی ئەمیر عەبدۆڵلاهییان بە ئەگەری وازهێنانی ئێران لە مەرجی دەرچوونی سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان .
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : سوپای پاسداران پێمانی ڕاگەیاندووە ئێمە لە ووتووێژەکانی خۆتان لە ڤییەننا مەکەنە سەرەکیترین کار .
لایەنە جیاوازەکانی گفتووگۆوە ئەتۆمییەکان لە ئەگەری نزیک بوونەی ڕێکەوتنی نێوان ئێران ،گرووپی " ٤+١ " و ئەمریکا قسە دەکەن ، لە حاڵێکدا کە واپێدەچێت هێشتا بابەتگەلی گرینگ ماوەتەوە .
حسێن ئەمیرعەبدۆڵلاهییان ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ، لە گفتووگۆیەکی تەلەفۆنیدا ووتوویەتی : " زنیکی خاڵی ڕێکەوتن بووین بەڵام بابەتگەلێکی کەم و گرینگ ماونەتەوە . ڕێکەوتنی فراوانتر لە بەرجام نابێت . لە بواری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆوەکان توانیمان پێشکەوتنگەلێکی گەورەمان هەبووە ."
گرینگتر یش بەڵام ئەوەی کە پێدەچێت بەرپرسانی ئێران دەربارەی یەکێک لە داواکارییە کلیدی و گرینگەکانی خۆی نائێتە خوارەوە و پاشگەز نابێتەوە .
یەکێک لە گرینگترین ئەو بابەتانەی کە ماون ، داواکاری ئێران بۆ دەرهێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییە بیانییەکانی " وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە . سەرەڕای ئەوەی کە لەم بابەتە بە شێوەی ئاسایی وەکوو یەکێک لە " خاڵە سوورەکان " ی ئێران ناوی لێ دەربردرێت ، لە قسەکانی ئمیرعەبدۆڵلاهیان نیشانەیەک لەم ئەگەرەیە کە ئێران واز لەم داواکارییە بهێنێت .
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : " پێگە و ڕۆڵی سوپای پاسداران دەبێ وەکوو ڕۆڵی ئەمنییەتی و بەرگری ئێمە لە بەرچاو بگیرێت و گرینگی پێ بدرێت ." بەلام ووتی : " بەرپرسانی باڵای سوپای پاسداران بەردەوام پێمان دەڵێنەوە لە ڕاستای بەرژەوەندی نیشتیمانی ووڵات هەر شتێک پێویست بێت ئەنجامی بدەین و بابەتی سوپای پاسداران لە گرینگترین و سەرەکیترین کارەکانی خۆتان دامەنێن و ئەمەش لەخۆبووردەیی سوپای پاسداران ە ... سەرەڕای ئیزنی بەرپرسانی سوپا ، بەڵام ئەم بابەتە لە بابەتە سەرەکی و گرینگەکانی ئێمەیە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە