پەیامی کورد ... سوپای پاسداران ئامادەیی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەر هێرشێکی بیۆلۆژیکی لە دژی هێزەکانیان هەواڵیدا .
جێگری هەماهەنگی هێزەکانی زەوینی سوپای پاسداران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند بە هەموو شێوەیەک چاودێری تەواوی تەندرووستی ئەم هیزە دەکات لە ناوچە سنوورەییەکان ولە ئامادەیی گرووپی ٢٤ ی بێعثەتی هیزی زەوینی سوپای پاسداران بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ هەر جۆرە هەڕەشەیەکی بیۆلۆژیکی ، لەیزەری و ئەتۆمی هەواڵیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەردار سەرتیپ عەلی ئەکبەر پوورجەمشیدیان جێگری هەماهەنگی هێزەکانی زەونین سوپای پاسداران جەخت لەوە دەکاتەوە ، تەنانەت یەک نموونەی تووشبوومان بە کۆرۆنا لە ناو سەربازەکانمان دا نییە و کادیرانی زەوینی سوپا لە ناوچە سنوورییەکان بوونیان نییە .
هەروەها ڕایگەیاند ، ئەم متمانەیە بە بنەماڵەی پاسدارە خۆشەویستەکان و سەربازان دەدەین کە بە چاودێرێیەکی چڕەوە دۆخەکە ڕەسەد دەکەین و ئاگاداری تەندرووستی هیزەکانمانین کە بە بەر ئەم نەخۆشییە بیۆلۆژیکییە نەکەون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە