پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند : ئێمە ئامادەی هێرشی سەربازین بۆ سەر ئەو ووڵاتەی هێرشی کردووەتە سەر عەرەبستان .
دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا لە چەند پەیامێکی تویتەریدا سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکانی سەر دامەزراوەکانی نەوتی ئارامکۆ لە باکووری عەرەبستانی سەعوودی کاردانەوەی توونەی نیشان دا و ڕایگەیاند کە ئامادەی ووڵامدانەوەی سەربازییە بۆ سەر ئەو وولاتەی کە بەرپرسی ئەم هێرشانەیە .
دۆناڵد ترامپ هەروەها لە یەکێک لە تویتەکانی خۆیدا نووسی : " هەناردە کردنی نەوتی عەرەبستان ی سەعوودی خراوەتە بەر هێرش . هۆکارگەلێک لەم باوەڕەدان کە تاوانبارە دەناسین
بە گوێرەی پشتڕاست بوونمان لەم بابەتە ، ئامادەی هەر جۆرە هەوڵ و هێرشێکی سەربازین . بەڵام چاوەڕێین تاکوو لە پاشای عەرەبستانەوە ببیسین کە لە باوەڕی ئەوان چ کەس و لایەنێک هۆکاری ئەم یڕسانە بووە و هەروەها لە چ دۆخێکدا هەنگاو بنێین .
هەروەها سەرۆککۆماری ئەمریکا لە تویتێکی دیکەدا ڕایگەیاند : ئەو ڕاپۆرتانەی سەبارەت بە بە چاوپێکەوتنی خۆی لەگەڵ ڕۆحانی دا بە ناڕاست لە قەڵەم دا و نووسی : " میدیاکانی فیک نیووز دەڵێن کە من تامەزرۆی چاوپێکەوتنم هەیە لەگەڵ ئێران بە بێ هیچ قەید و شەرتێک ئەم ووتانە ناڕاستە و هیچ درووست نییە .هەر وەک هەموو جار .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە