بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسەکانی هەواڵی سووریا ڕایانگەیاند : بە هۆی هێرشی ئاسمانی لە دژی بنکەیەکی چالاکی پسپۆڕانی سوپای قودسی ئێران لە ناو خاکی سووریادا ، ١٩ نەفەر کوژران . ئەم ناوچەیە لە نزیک شاری " حەما " لە باکووری سووریایە و بە پێی ڕاپۆرتەکانی پێشووتر ووترابوو کە پسپۆڕانی ئێرانی لەو شوێنە شێوازی درووست کردنی مووشەکیان بە سەربازانی ئەرتەشی سووریا نیشان دەدان . بەڵام لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا ووترابوو کە لە شوێنی هێرش کراو ، چەکی کیمیاوی و بەرمیلی مەوادی تەقەمەنی درووست کراوە .
هۆی ڕوودانی ئەم هێرشەیان بە ئیسرائیلەوە بەستوەتەوە ، بەڵام بەرپرسانی ئیسرائیلی لە هەر کاردانەوەیەک خۆیان بێ بەری کرد .
ئاژانسەکانی هەواڵی سووریا دەڵێن : ١١ کەس لەو کەسانەی کە کوژراون سەر بە حکومەتی ئیسلامی ئێران بوونە و ٨ کەسی دیکەش سەر بە سەربازانی ئەرتەشی سووریا . هەر لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوونە و گوازراونەتەوە نەخۆشخانە .
بەرپرسانی ئەرتەشی سووریا ووتیان کە ئەم هێرشە ئاسمانییە لە نزیک شارێک بە ناوی " مەسائێف " ڕوویداوە و شوێنی بۆمباران کراو ناوچەیەکی سەربازی بووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە