پەیامی کورد... بە مەبەستی پەرەپێدان بە پەیوەندییەکان ئیسرائیل بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆکۆماری تورکیای کرد
ئیسرائیل به فه‌رمی بانگهێشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا كرد تا سه‌ردانی ته‌لئه‌بیب بكات و په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانیان له‌ناوچه‌كه‌دا تاووتوێ بكه‌ن.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شاكر ئوزكان تورونلار باڵیۆزی نوێی توركیا له ته‌لئه‌بیب نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی پێشكه‌ش به یتسحاك هرتسوغ سه‌رۆكی ئیسرائیل كرد.
له وته‌یه‌كیشدا له په‌راوێزی پێشوازیكردنی له باڵیۆزی نوێی توركیا، سه‌رۆكی ئیسرائیل داوایكرد ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا سه‌ردانی ته‌لئه‌بیب بكات تا په‌یوه‌ندی و هاوكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات په‌ره‌پێبده‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، له‌كاتی وه‌رگرتنی نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی شاكر ئوزكان تورونلار، سه‌رۆكی ئیسرائیل بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی راده‌ستی شاكر ئوزكان تورونلار كرد تا ئه‌ردۆغان سه‌ردانی ئیسرائیل بكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە