پەیامی کورد ... چاووش ئۆغلۆ : هاوکارییەکی تۆکمە لە نێوان تورکیا ، ڕووسیا و ئێران دا سەبارەت بە سووریا بوونی هەیە
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند : لە نێوان تورکیا ڕووسیا و ئێران دا لە سەر بابەتی سووریا لە پێداچوونەوەی ووتوووێژەکانی ئاستانە دا نزیکییەکی زۆر هەیە ، بەم بۆنەیەوە لە چەندین بواردا پەیوەند لەگەڵ ڕەوەندی سیاسی پێشکەوتنگەلێکیش ڕوویانداوە .
بە ئامادەبوونی هاکان فیدان ، خلووسی ئاکار ، چاووش ئۆغلۆ ، ئیبراهیم کاڵن لە مۆسکۆ قسە لە سەر دۆخی ئێستای سووریا کرا
بە پێی ڕاپۆرتی ئاناتۆلی ، مەولوود چاووش ئۆغلۆ وەزیری کاروباری دەرەوە ، خلووسی ئاکار وەزیری بەرگری ، هاکان فیدان بەرپرسی دەزگای ئێستێخبارات و ئیبراهیم کاڵن ووتەبێژی سەرۆککۆماری تورکیا لە مۆسکۆ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ڕووسیا کۆبوونەوە و لە سەر گۆڕانکارییەکانی سووریا ووتوووێژیان کرد .
چاووش ئۆغلۆ لە کاتی پێشکەش کردنی قسەکانی پێش ئەم دانیشتنە ڕایگەیاند : نێوان تورکیا ، ڕووسیا و ئێران سەبارەت بە پێداچوونەوەی ووتوووێژەکانی ئاستانە هاوکاری زۆر نزیک بوونی هەیە . بەم بۆنەوە لە چەندین بواری پەیوەندیدار لەگەڵ ڕەوەندی سیاسی پێشکەوتن گەلێک ڕوویانداوە .
ئەو هەروەها بە ئاماژەدان بە سەفەر بۆ ڕووسیا بۆ ووتوووێژ سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دوواییەی سووریا ڕایگەیاند : لە دوای ئەمە لەگەڵ شەریکە ڕووسیەکانمان سەرۆککۆمار ئەردۆغان لەوێوە کە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕووسیا گرینگییەکی زۆر بەرز و بە نرخ دەدات بە شێوەیەکی تایبەت ئێمەی ڕەوانی مۆسکۆ کرد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە