پەیامی کورد ... ئۆباما : هیوادارم تەندرووستی ترامپ و هاوسەرەکەی بە زووترین کات چاک ببێتەوە .
سەرۆککۆماری پێشووی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا نزای چاک بوونەوەی تەندرووستی بۆ سەرۆککۆماری ئێستای ئەمریکا خواست
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەنالی هەواڵی سی ئێن ئێن ەوە باراک ئۆباما لە پیامێکی ڤیدیۆیی دا هیوان تەندرووستی بۆ ترامپ و هاوسەرەکەی خواست . دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا و هاوسەرەکەی مێلانیا تووشی ڤیرووسی کۆرۆنا بوون . ترامپ لە کۆشکی سپی یەوە بۆ بنکەی سەربازی والتێر ڕێد گواستراوەتەوە و ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن کە بە باشی هەناسە نادات .
ئۆباما ڕایگەیاند : ئیزن بدەن ئەمە بڵێم ، ئێمە لە میانەی شەڕێکی سیاسی زۆر هەستیار و گەورەین بەڵام دەبێ بۆ سەرۆککۆمار ترامپ و هاوسەرەکەی هیوای چاکبوونەوەی خێرا بخوازین . هیوادارم ئەم دوو کەسە و هەر کەسێک لە ویلایەتەیەکگرتووەکان لە تووشی ئەم ڤیرووسە بوونە ، بە زوویی تەندرووستی خۆیان بە دەست بهێننەوە
باراک ئۆباما ل ەهەمان حالدا دۆخی ئیدارەی ئەمریکا شی خستە بەر ڕەخنەوە و لە ئاستانەی چاوپێکەوتنی پەنس و هەریس " جێگری بایدن و ترامپ " ووڵاتەکە لە دۆخی ئاڵۆز و نائارام وەسف کرد .

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە