پەیامی کورد ... بەم هۆکارەوە بەریتانیا لە پڕۆگرامی تایبەت بە بەرهەم هێنانی واکسەنی کۆرۆنا پاشەکشە دەکات .
حكوومەتی بەریتانیا بڕیاریدا بەشداری پرۆگرامێكی یەكێتی ئەورووپا کە تایبەتە بە واکسەنی كۆرۆنا نەکات ، ئەوەش بەهۆی دڵنیانەبوونی لە زوو بەئەنجام گەیاندن و دەستخستنی واکسەنەكەوە
ڕۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی رایگەیاند، حكومەتی ئەو ووڵاتە پاشەكشەی كردوە لە پڕۆگرامی یەكیتی ئەورووپا تایبەت بە تەرخانكردنی بوودجەیەك بۆ دەستخستنی واکسەنی كۆرۆنا لە ئەگەری بەرهەمهێنانیدا.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەمڕۆ هەینی بەریتانیا بۆچوونی خۆی لەوبارەیەوە گەیاندوەتە یەكێتی ئەورووپا، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە، هیچ گەرەنتییەك نییە واکسەنەكە دوانەكەوێت و زوو لە بەریتانیا بەردەستببێت.
ئالۆك شارما، وەزیری كار و بازرگانی بەریتانیا لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە ، پێیوایە ووڵاتەكەی بەتەواوەتی لەو پڕۆگرامە پاشەكشەیكردووە، دوای ئەوەی گەرەنتی تەواو نەدراوەتە بەریتانیا كە لەكاتی خۆیدا ژمارەی پێویست لە واکسەنەكەی پێبدرێت.
بەرپرسانی ئەو ووڵاتەش پێیانوایە، واژووكردنی پرۆژەی پرۆگرامەكە، دەبێتە هۆی دواكەوتنی گەیشتنی واکسەنەكە بۆ بەریتانیا لەماوەی شەش مانگدا، لەكاتێكیشدا ئەو بڕوایەیان بۆ درووستبوە كە گفتوگۆ لەسەر دابەشكردنی بەرهەمەكە كراوە.
ئەو بڕیارە دوای هەفتەیەك دێت لە دانووستانەكانی نێوان بەرپرسانی بەریتانیا و برۆكسل، تایبەت بە بەشداریكردنی بەریتانیا لە پرۆگرامی كڕین و فەراهەمكردنی واکسەنی كۆرۆنا لە ئەگەری بەرهەمهێنانیدا.
لە چوارچێوەی ئەو پرۆگرامەدا یەكێتی ئەوروپا لە پلانیدا هەیە بڕێ 1.8 ملیار پاوەند تەرخانبكات، بۆ كڕینی ئەو ڤاكسینانەی لەئێستادا لەژێر تاقیكردنەوەدان و لە ئەگەری سەركەوتنی تاقیكردنەوەكانیاندا ئەو كارە ئەنجامدەدەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە