بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5،7 پله به‌پێوه‌ری ڕیخته‌ر شارۆچكه‌ی ڕوویده‌ر سه‌ربه پارێزگای هۆرمۆزگان باشووری ئێرانی هه‌ژاند.
ناوه‌ندی بۆمه‌له‌رزه‌ناسی زانكۆی تاران بڵاویکردەوە، بۆمه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر 09:37 خولهك به‌كاتی ناوخۆی ئێران و له قوڵایی هه‌شت كیلۆمەتر ڕوویداوه كه ناوه‌نده‌كه‌ی شارۆچكه‌ی ڕوویده‌ر بووه.
تا ئێستا هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك سەبارەت بەوه‌ی بۆمه‌له‌رزه‌كه زیانی گیانی هه‌بووه یان نا.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه تیمه‌كانی گه‌ڕان و ڕزگاركردن ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە