بەم نزیکانە Iphone 15 دەخرێتە بازاڕەوە

بەم نزیکانە Iphone 15 دەخرێتە بازاڕەوە

پەیامی کورد... بەم نزیکانە Iphone 15 دەخرێتە بازاڕەوە


ڕۆژنامەی بەریتانی “دەیلی مەیڵ” ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیای “ئەپڵ” لە ١٢ یان ١٣ ئەیلول لە چالاکی ساڵانەی کۆمپانیاکەی لە بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری کوپەرتینۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا Iphone 15 ڕابگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت مۆبایلە نوێیەکە تا ٢٢ ئەیلول لە بازاڕەکاندا بخرێتە بازاڕەوە.

پێشبینی دەکرێت “ئەپڵ” لە چالاکییە چاوەڕوانکراوەکەدا زنجیرەیەک مۆبایل نمایش بکات، کە بریتین لە:

ئایفۆن ١٥

ئایفۆن ١٥ پڵەس

ئایفۆن ١٥ پرۆ

ئایفۆن ١٥ پرۆ ماکس

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کۆمپانیای “ئەپڵ” بڕیاری داوە ناوی مۆبایلی “ئایفۆن ١٥ پرۆ ماکس” بگۆڕێت بۆ “ئایفۆن ئەلترا”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە