بۆ ئەم کارە گرینگە ، ھەفتەی داھاتوو شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەکات

بۆ ئەم کارە گرینگە ، ھەفتەی داھاتوو شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەکات

پەیامی کورد      ...    بۆ ئەم کارە گرینگە ، ھەفتەی داھاتوو شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەکات

نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ژووری ئۆپراسیۆنی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراق لەبارەی دانانی چەند بنكەیەك لە ناوچە كوردستانییەكان رێككەوتن، بڕیارە بۆ ووردەكاریی زیاتر و شوێنی دانانی بنكەكان، ھەفتەی داھاتوو شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بكات.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، ووتی، پاش ئەوەی ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراق رێككەوتن كە بۆ چارەكردنی كێشەی ئەمنی ناوچە كوردستانییەكان چەند بنكەیەكی ھاوبەش بكەنەوە، وردەكاری دانانی بنكەكان مابوو، بە تایبەت ئەوەی كەركووك، بۆیە بڕیارە ھەفتەی داھاتوو شاندی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ شاندی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق كۆببێتەوە.

نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ژووری ئۆپراسیۆنی عێراق گوتیشی، بڕیارە لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی ووردەكاریی دانانی بنكەكان بكرێت، كە لە چ شوێنێك بن، بە تایبەت كەركووك، كە ھێشتا لەسەری نەگەیشتوونەتە رێككەوتن، بۆیە لە كۆبوونەوەی ئەمجارەدا رێككەوتن دەكرێت.

شەش بنكەی ھاوبەش لە نێوان وەزارەتەكانی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق دەكرێنەوە، یەكێك لە بەغدا و ئەوەی دیكە لە ھەولێر و یەكێك لە كەركووك و ئەوانی دیكەش لە مووسڵ و لە دیالە و مەخمووریش دوو بنكە دەكرێنەوە، كە دەكاتە شەش بنكە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە