پەیامی کورد ... بەرپرسێکی ئاگادار لە ئەرتەشی پاکستان هەواڵی دەست پێکردنی ئۆپراسیۆنی حەسارکێشی نێوان سنووری هاوبەشی ئێران و پاکستان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕاگەیاند .
بە پێی راپۆرتێک ، پێشتر ژنڕاڵ ئاسف غەفوور ، ووتەبێژی ئەرتەشی پاکستان دەربارەی حەسارکێشی نێوان سنووری ئێران و پاکستان ڕایگەیاند : ئەرتەشی پاکستان هەوڵە سەرەتایی و گرینگەکانی بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکان کە لە لایەن خاکی پاکستانەو بەرەوڕووی دراوسێیە ڕۆژئاواییەکانی خۆی دەبێتەوە ، ئەنجام دەدات .
ئەو هەروەها ل ەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا هەوالی دا لە دوای هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر پاسێکی سوپای پاسداران لە خەتی خاش بۆ زاهێدان ووتبووی : ڕیگا نادەین تیرۆریستەکان لە خاکی ئێمە لە دژی ووڵاتانی دیکە بە تایبەتی دراوسێیەکانمان بەکاری بێنن ، هەر بەم هۆیەوە بە هەموو هێز و تواناکانی خۆمانەوە بەرگری لەم جۆرە چالاکییانە دەگرین .جێگای ئاماژەیە تاکوو ئێستا ٣٧٠ کیلۆمەتر لە دووری سنووری ئیالەتی بەلووچێستان حەسار کێشراوە و بڕیارە ناوچە سنوورییەکانی پاکستان لەگەڵ ئێران بەم زووانە حەسارکێشی بکرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە