بە مووشەک هێرش کرایە سەر فرۆکەخانەی بەغداد

بە مووشەک هێرش کرایە سەر فرۆکەخانەی بەغداد

پەیامی کورد...بە مووشەک هێرش کرایە سەر فرۆکەخانەی بەغداد

گرووپە چەکدارییەکان جارێکی دیکە بە مووشەک هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، کاتژمێر 5ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2-2-2022، ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی فڕکەخانەی بەغدا کراون.

تا ئێستا زانیاری لەبارەی شوێنی کەوتنە خوارەوەی مووشەکەکان و زیانە ماددی و مرۆییەکانی نەزانراوە و هیچ دەزگایەکی حکوومەتی عێراقیش هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

هەفتەی رابردوو (رۆژی هەینی 28-1-2022)ش گرووپە چەکدارییەکان شەش مووشەکیان ئاراستەی بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کرد.

مووشەکەکان لە نزیک شوێنی وەستانی فڕۆکە مەدەنییەکان کەوتنە خوارەوە و زیانی زۆریان بە ژمارەیەک فڕۆکە، گەیاند.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە