پەیامی کورد ... بینینی نیشانەگەلی ڤایرۆسی شەلەلی منداڵان لە زێرئابی لەندن
سیستەمی تەندرووستی گشتی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە بۆ ٩٠٠ هەزار منداڵی تەمەن نێوان ١ تاکوو ٩ ساڵان واکسەنی شەلەلی خراوەتە بازاڕەوە .
ئەم بڕیارە دوابەدوای دۆزینەوەی نیشانەگەلێک لە ڤایرۆسی شەلەلی منداڵان لە زێرئابی شاری لەندەن گیراوەتە بەر .
لە دوای قۆناغ گەلی درێژخایەنی واکسیناسیۆنی گشتی و زۆرەملی لە دژی ڤایرۆسی شەلەلی ، ئەم نەخۆشییە لە زۆرێک لە شوێنەکانی جیهان لەوانەش ناوچەگەلی گەشەسەندوو بۆ ساڵانێکی درێژخایەن ڕیشەکەن کرابوو .
لە ساڵانی ڕابردوو ، هەوڵەکانی گرووپگەلی دژە واکسەن بە ئامانجی ڕازی کردنی بنەماڵەکان بۆ پێشگرتن لە واکسیناسیۆنی منداڵان هۆکاری گەرانەوەی زۆرێک لە نەخۆشی گەلی ڕیشەکەن کراو لەوانەش سووریجە بووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە