بانکی ناوەندیی عێراق: بەهای دینار بەرانبەر دۆلار بەرز نابێتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق: بەهای دینار بەرانبەر دۆلار بەرز نابێتەوە

پەیامی کورد … بانکی ناوەندیی عێراق: بەهای دینار بەرانبەر دۆلار بەرز نابێتەوە

بانکی ناوەندی عێراق، هەڵوێستی خۆی لەبارەی دابەزاندنەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار ئاشکراکرد و هۆشداریی دەدات لەوەی ئەو کارە دەبێتە هۆی ئەوەی نرخی دراو لە کۆنترۆڵ دەربچێت و زیانی بۆ پرۆژەکان و هاوڵاتییان دەبێت.

لەبارەی دەنگۆی دابەزاندنەوەی نرخی دۆلار بۆ 120 هەزار دیناری عێراقی لە کابینەی نوێی حکومەتدا، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند: کە دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، دەبێتە هۆی دروستبونی بێمتمانەیی بە سیستەمی دارایی و دەرچونی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی لە کێبڕکێ و قوڵبوونەوەی بێکاریی بەهۆی وەستانی پڕۆژەکانەوە.

بانکی ناوەندی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە پێشتر بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بوەتە هۆی کەمکردنەوەی فشار لەسەر خەرجییەکانی وەزارەتی دارایی بەڕێژەی 23% کە ئەوەش وایکرد قەیرانی دارایی تێپەڕێنرێت.

بانكی ناوەندی ئاشكراشی کردوە کە لەم مانگەدا یەدەگی دراوی بیانی گەیشتوەتە 63 ملیار و 793 ملیۆن دۆلار و لەم مانگەشدا بە نەختیی  59.980 ملیار دۆلار بەردەستە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە