بانکی نێودەوڵەتی: عێراق بەرزترین ئاستی گەشەی بەرهەمی ناوخۆ و پشکی تاکی هەیە

بانکی نێودەوڵەتی: عێراق بەرزترین ئاستی گەشەی بەرهەمی ناوخۆ و پشکی تاکی هەیە

پەیامی کورد... بانکی نێودەوڵەتی: عێراق بەرزترین ئاستی گەشەی بەرهەمی ناوخۆ و پشکی تاکی هەیە

بانکی نێودەوڵەتی ئاستی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتانی عەرەبی بڵاو کردەوە، بەپێی ڕیزبەندییەکە عێراق لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدایە و لەپێش هەریەکە لە قەتەر، سعوودیە و ئیماراتەوەیە.

لە ڕاپۆرتێکدا بۆ ڕیزبەندیی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتان بانکی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، ڕێژەی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی لە عێراق لەمساڵدا ٨.٩٪یە و سەرجەم وڵاتانی دیکەی عەرەبی لەدوای عێراقەوەن، سعوودیە بە ڕێژەی ٧٪، قەتەر ٤.٩٪، کوەیت ٥.٧٪ و ئیمارات بە ڕێژەی ٤.٩٪.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت، ئاستی گەشەی بەرهەمی ناوخۆی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣ پاشەکشە دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەپێش سەرجەم وڵاتانی دیکەی عەرەبییەوە دەمێنێتەوە جگە لە میسر، بەپێی پێشبینیی بانکەکە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئاستی گەشەی عێراق و قەتەر وەک یەک دەبێت بە ٤.٥٪، میسر بە ڕێژەی ٥٪، سعوودیە ٣.٨٪ و کوەیت ٣.٦٪ دەبێت.

بانکی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە کردووە، ئاستی گەشەی پشکی تاک لە عێراق بە هەمان شێوە لە بەرزترین ئاستی وڵاتانی عەرەبیدایە، کە بە ڕێژەی ٦.٣٪ پشکی تاک زیادی کردووە، لە سعوودیە بە ڕێژەی ٥.٥٪، کوەیت و قەتەر ٤.٥٪ە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە