پەیامی کورد ... بێنی گانتس وەزیری شەڕی ئیسرائیل نیگەرانی خۆی لە دواکەوتنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی ووڵاتانی دیکە لەگەڵ ووڵاتەکەی ڕاگەیاند .
وەزیری شەڕی ئیسرائیل سەبارەت بە دواکەوتن لە پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان ئەم ووڵاتە و ووڵاتانی عەرەبی نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی العربیە : بێنی گانتس وەزیری شەڕی ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە پەیوەنسی ئیسرائیل لەگەڵ ووڵاتانی عەرەبی زۆر گرینگ ە .
ئەو هەروەها ووتی : " من سەبارەت بەو دواکەوتنەی کە لە ڕێگای پەرەپێدانی پەیوەندی بەدیهات زۆر دڵگرانم .
بێنی گانتس ووتی ئیسرائیل بۆ کەنداوی فارس و کەنداوی فارس بۆ ئیسرائیل زۆر گرینگە .
ئەو ووتی : هیوادارین ووڵاتانی دیکە لەگەڵ رەوەندی ئاشتی یەک بگرن .
ئەو هەروەها سەبارەت بە پەیوەندی ئەم ووڵاتە و ئۆردون و هەروهە اسەفەری نهێنی و شاراوەی بێنی گانتس و گابی ئەشکەنازی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو ووڵاتە ئاماژەی کرد : ئێمە دەبێ پاریزگاری لە پەیوەندییەکانی هەر دوو لایەن بکەین . ئێمە گرینگییەکی تایبەت بە ئۆردون دەدەین و ئەوانیش ئەم بابەتە بە باشی دەزانن
هەروەها لە کۆتایی دا ووتی : ئیسرائیل تەنیا بە بێنیامین ناتانیاهوو وەوە نەبەستراوەتەوە و ئەو بەڕیوبەرایەتی پەیوەندی لەگەڵ ئۆردون باشتر ناکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە