پەیامی کورد ... بڵاوبوونەوەی وێنەگەلی نوێ لە پڕۆژەی گەورەی درووست کردنی پایتەختی نوێ لە میسڕ + وێنە
کۆمەڵێک وێنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی میسڕ بڵاو کراوەتەوە کە ئاستی گەورەیی پڕۆژەی درووستی کردنی پایتەختی ئیداری نوێ لە ٤٥ کیلۆمەتری قاهیرە نیشان دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک وێنەگەلێک لە پایتەختی ئیداری نوێی میسڕ لە لاپەرەی فەیسبووک پاڵپشتیکەرانی " کامل الوزیر " سەرۆکی ئیدارەی ئەندازیارانی هێزەکانی چەکداری میسڕ بڵاوکراوەتەوە کە گەورەیی ئەم پڕۆژەیە کە بە ئەندازەی ووڵاتی سەنگاپوورایە بە نەمایش داناوە .
دەوترێ پایتەختی نوێ ٦ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار هاووڵاتی لە خۆ دەگرێت و نزیکەی ٤ بەرامبەری واشینتۆن پایتەختی ئەمریکایە و کۆمپانیاگەلی دەوڵەتی و تایبەت خەریکی ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیەن .
پڕۆژەی درووست کردنی پایتەختی ئیداری نوێ نزیکەی دوو میلیۆن دەرفەتی ئیش کردن فەراهەم دەکات و بەشگەلێکی جۆراوجۆر لەوانەش ناوەندی ئیداری ، تیجاری ، مەسکوونی ، پزیشکی ، ڕاهێنان و گەشتیاری هەیە .
بە ووتەی ئەندازیاری هێزەکانی چەکدار ، بەشی دەوڵەتی ئەم پایتەختە بریتییە لە ١٨ بینای تایبەتی وەزارەتخانەکان و بیناگەلی تایبەتی پەرلەمان ، سەرۆککۆماری ، سەرۆکوەزیران و وەزارەتی بەرگری یە کە بینای نوێی وەزارەتی بەرگری لەناویدا " ئۆکتاگۆن " ناو لێندراوە .
هەروەها ووتی : گەورەترین باڵەخانەی بەرزی ئەفریقیا لەم پایتەختە دایە کە نزیکەی ٩٤ نهۆمە و بەرزاییەکەی دەگاتە ٤٠٠ مەتر .
میسڕ ماوەی بەرلەئێستا فڕۆکەخانەی ئەم پایتەختە ئیدارییە نوێیە کردەوە و هەموو کارەکانی دیکەی بە ڕێژەی زۆر ئەنجام دراوە .
" عاصم الجزار " وەزیری خانووبەرەی میسڕ ڕایگەیاندووە کە ئێستا یەک میلیۆن کرێکار لەم ناوچەیە خەریکی چالاکین و ئەم پڕۆژەیە خاوەنی ٢٥ کۆڵانی نیشتەجێ بوون بە یەک میلیۆن و ١٠٠ هەزار یەکەی نیشتەجێ بوون و ٤٠ هەزار ژووری هۆتێلە .


هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە