شارەوانی پێشووی شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا " مایکێڵ بلۆمبێرک جارێکی دیکە چووەوە ناو حزبی دیموکراتی ئەمریکا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئێن بی سی نیوز ، ئەم کارە نیشاندەری ئەوەیە کە " مایکێڵ بلۆمبێرگ دەیەوێ لە ڕکابەرییەکانی سەرۆککۆماری داهاتووی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ پێگەی خۆی هەبێت .
ئەو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام دا نووسی : " ئەمڕۆ من بۆ جارێکی دیکە گەڕامەوە ناو حزبی دیموکرات ، ئەو حزبەی کە من بەشێکی گەورەی ژیانمی تێدا ئەندام بووم ، لەبەر ئەوەی کە ئێمە پێویستمان بە دیموکراتەکانە بۆ کۆنترۆڵ و پێگە درووست بکەن ، ئەو شتەی کە بۆ نەتەوەکەی ئێمە پێویستە . "
کوری لواندۆسکی یەکێک لە ڕاوێژکارانی سەرۆککۆمار ترامپ ڕایگەیاندووە کە ئەم بەرپرسە دەتوانێ ڕکابەرێکی جیددی و بەهێز بێ بۆ ترامپ ئەگەر بێت و لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆککۆماری لە حزبی دیموکراتەکاندا بەشداری بکات .
لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ساڵی ٢٠١٦ ی ئەمریکا مایکێڵ بلۆمبێرگ پشتیوانی هیلاری کلینتۆن بۆ لە حزبی دیموکرات .لە مانگی سێپتەمبەر لە نیۆیۆرک تایمزدا نووسی کە دەیەوێ بە شێوەیەکی جیددی بۆ ڕکابەری لەگەڵ ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٠ ی ئەمریکا بیر دەکاتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە