پەیامی کورد... "کۆچبەرانی عێراقی لەسەر سنوور لە لایەن پۆڵەندا و بێلاڕووسەوە کوژراون و لەسێدارەداون"
لیژنەی لێکۆڵینەوەی بێلاڕووس ڕایدەگەیەنێت، "بەڵگەی کوشتن و لە سێدارە دانی کۆچبەرانی عێراق لەسەر سنووری بێلاڕووس لە لایەن پۆڵەنداوە ئاشکرا بووە." دەشڵێت، ئەو بەڵگە و زانیارییە نهێنییانەیان داوەتە عێراق کە دەیسەلمێنن، سەربازانی پۆڵەندا لەسەر سنوور کوشتن و لەسێدارەدانی کۆچبەرانی ئەو وڵاتەیان بەشێوەی نهێنی و بەکۆمەڵ ئەنجام داوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ٦ی ٢٠٢٢، لیژنەی لێکۆڵینەوەی بێلاڕووس، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "لە بنکەی فیدراڵی لیژنەکەمان، لەگەڵ وەفدێکی عێراقی کۆ بووینەوە کە تێیدا فەرمانبەرانی لێکۆڵینەوەی سەرەکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی سەر بە وەزارەتی دەرەوە و لیژنەی ئاسایشی سنوورە نێودەوڵەتییەکان و بنکەی مافەکانی مرۆڤ ئامادەی بوون، تێیدا هەموو ئەو بەڵگە و زانیاریانەمان بە عێراق دا کە دەیسەلمێنن سەربازە پۆڵەندیەکان لە ناوچە سنوورەکان لەگەڵ بێلاڕووس بە شێوەیەکی نهێنی لەسێدارەدانی بەکۆمەڵیان بەسەر ئەو کۆچبەرە عێراقیانە دا سەپاندووە کە ویستوویانە لەو ڕێگەیەوە خۆیان بگەیەننە ئەورووپا و هەر بە نهێنیش لە سێدارەیان داون".
ئاماژە بەوەشکراوە، "لە کۆبوونەوەکەدا لایەنی عێراقی زانیاری پێویستی لەبارەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەو پرسە تاوانکارییە تایبەتە دەستکەوت، کە تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە و بانگەشەی جەنگە و خستنە بەر مەترسی بە ئەنقەستە."
دەشڵێت، "ئەم کارە کارێکی نایاساییە و خۆی لە هەرسێ بابەتی دیپۆرتکردنەوە و ئەشکەنجە و نەبوونی بەزەیی مرۆڤانە دەبینێتەوە، کەمتەرخەمییەکی بە ئەنقەستی پێشکەشکردنی هاوکارییە بە کۆچبەران کە لە ئەنجامدا مردنی کۆچبەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێویشیاندا عێراق و ئەفغانستانی لێکەوتوەتەوە".
ئاشکراشیکردووە، "ئەم تاوانە لەسەر بنەمای ڕەگەز و بنەچە و نەتەوەیی لەسەر سنووری پۆڵەندا لە دژی ئەو کەسانەی ویستوویانە بە دەوڵەتە ئەورووپییەکانی دیکە بگەن ئەنجامدراوە.
ئەم ڕووداوە یەکەمجار نییە و لە ماوەی ڕابردوودا لێکۆڵەرە بیلاروسییەکان، تاوانێکیان دژی ١٣٥ هاووڵاتی عێراقی ئاشکرا کرد کە لەسەر سنووری بێلاڕووس- پۆڵەندا لەلایەن سەربازانی پۆڵەندیەوە لە دژیان ئەنجامدراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە