پەیامی کورد ... ڕابەری کۆریای باکوور : ئەمریکا گەورەترین دوژمن ە / بەم زووانە ژێردەریاییەکی ئەتۆمی مان دەبێت .
ڕابەری کۆریای باکوور ئەمڕۆ شەممە لە ووتارێکدا ویلایەتەیەکگرتووەکانی بە گەورەترین دوژمن ناو برد و ووتی کە سیاسەتی دوژمنکارانەی واشینتۆن جگە لەوەی کە چ کەسانێک لە کۆشکی سپی دێنە سەر کار ، هیچ گۆڕانکارییەک ناکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک کیم جوونگ ئوون لە وواترێکدا لە کۆنگرەی حیزبی حاکمی ئەم ووڵاتە چەند ڕۆژ پێش هاتنە سەر کاری جۆ بایدن لە ئەمریکا ووتی : دەست هەڵگرتن لەم جۆرە سیاسەتە دوژمنکارانەیە ڕۆڵێکی سەرەکی لە پەویەندییەکانی نێوان کۆریای باکوور و ئەمریکا دەبینێت .
جوونگ ئوون هەروەها ووتی : کە چالاکییە سیاسییەکانی ئێمە دەبێ لە سەر دامرکاندنی ئەمریکا وەکوو گەورەترین دوژمن و بەربەستی سەرەکی لە بەرامبەر بەرفراوان کردن و پەرەپێدانی نوێکارییەکانی ئێمەدا خۆی ببینێتەوە و تەرکیز بکات .
ڕابەری کۆریای باکوور ووتی : جگە لەوەی کە چ کەسێک لە ئەمریکا دەسەڵات و هێز لە دەست دەگرێت ، ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی ئەمریکا و سیاسەتە سەرەکییەکانی ئەو لە بەرامبەر کۆریا باکوور بە هیچ شێوەیەک گۆڕانکاری بە سەردا نایەت
ڕابەری کۆریای باکوور لە کۆتاییدا ووتی : بەرنامەکان بۆ پەرەپێدانی ژێردەریاییەکی ئەتۆمی ڕووی لە تەواوبوونە و بەم زووانە دەچێتە قۆناغی پێداچوونەوەی کۆتاییەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە