پەیامی کورد... بەرگری رووسیا: هێرشێکی بەرفراوانی سوپای ئۆکراینامان لە دۆنێتسک تێکشکاند
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا هێرشێکی سوپای ئۆکراینایامان بۆ سەر هەرێمی دۆنێتسک تێکشکاندووە.
رۆژی دووشەممە 5_ی حوزهیران_ی 2023 ، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، "سەرلەبەیانیی رۆژی 4ی حوزەیران، دووژمن هێرشێکی بەرفراوانی لە پێنج لای بەرەکانی پێشەوە بە ئاراستەی رۆژئاوای دۆنێتسک کرد."
ئاماژهی بهوهش كردووه، لای ئۆکراینا وا بووە هێڵی بەرگریی رووسیا خراپترینە، بەڵام "هیچکام لە ئامانجەکانی بەدەستنەهێناوە و سەرکەوتوو نەبوون."
لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئۆکراینا بانگەشە بۆ هێرشی پێچەوانە بۆسەر پێگەکانی سوپای رووسیا لە ئۆکراینا دەکات، تاوەکو بتوانێت بەشێک لەو خاکەی لەلایەن رووسیاوە کۆنترۆڵ کراوە، وەربگرێتەوە.
راگەیێندراوەکەی رووسیا بەو ئاراستەیەیە، هێرشەکەی سەر دۆنێتسک، کە رووسیا لە ئەیلوولی 2022 هێرشی کردە سەر، بەشێک بووبێت لەو هێرشە پێچەوانەیە.
تاوەکو ئێستا وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا هیچ لێدوانێکی لەبارەی هێرشەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە