پەیامی کورد ... بەرپرسێکی ئەمنییەتی نزیک لە وەلیعەهدی پێشووی سەعوودی بە دۆسیەی نهێنی یەوە لە ترسی بن سەلمان هەڵات
موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی سەعوودی لە کات دەستپێکردنی قورس کردنی کارەکانی بۆ ئەوەی سۆڵتەی تەواوی لە سەر هێز لە عەرەبستان دا هەبێت ، ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی بنەماڵەی خانەدانی حاکم و کەسایەتی یە دیار و بەرچاوەکانی دەست بەسەر کرد بەڵام کەسیك هێشتا سەردەستی خۆی لێدەدات و ویلیعەهد هێشتا دەستی پێڕانەگەیشتووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم کەسە ناوی " سعد الجبری " یە کە لەم دواییانە خاوەنی پۆستی باڵا لە دەزگای هەواڵگری سەعوودی دا بووە و بە ئەمیر موحەمەد بن نایف وەلیعەهدی پێشووی سەعوودی یەوە نزیک بووە .
بنەماڵەی ئەم بەرپرسەی پێشووی دەزگای هەواڵگری عەرەبستان دەڵێن : بن سەلمان لە مانگەکانی دوایی دا فشارگەلێکی بۆسەر نزیکەکانی الجبری زیاد کردبوو تاکوو ئەو کە لە کەنەدا بەسەر دەبات ، ناچاە بکات بگەڕێتەوە عەرەبستان . وەلیعەهد تەنانەت بۆ ئەم کارە ژمارەیەک لە نزیکەکانیشی دەست بەسەر کردووە .
چوار سەرچاوەی ئاگادار لەمبارەوە دەڵێن : چاوی بن سەلمان لەسەر ئەو دۆسیانەیە کە لە لای الجبری یە کە هەڵگری زانیاریگەلێکی زۆر هەستیار و نهێنین .
٦ی مانگی مارسی ڕابردوو ، وەلیعەهدی سەعوودی لە نوێترین بەشەکانی ئەم بازنەیەدا کە هەنگاوگەلێکی ناوازەیە واپێدەچێت ئامانجی لەم کارانە ڕزگار بوونیەتی لەو هەڕەشانەی پێش جانشین بوونی لە جیاتی باوکە ٨٥ ساڵەکەیتی ، بن نایف و دوو کەسی دیکە لە گەورەکانی خانەدانی حاکمی دەست بە سەر کرد .
دوو سەرچاوەی ئاگادار ڕایانگەیاند : ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای وەزراەتی ووڵات یش لە هەمان کات دا دەست بەسەر کران .
بنەماڵەی الجبری ڕایانگەیاندووە : چەند ڕۆژ دوای دەستبەسەر کردنی ئەمیر موحەمەد نایف ، بەرپرسانی سەعوودی دوو کەس لە منداڵەکانی الجبری بە ناوی " عومەر ٢١ ساڵان و ارە ٢٠ ساڵان یان " دوای هێرشێکی سەر لە بەیان بۆ سەر مالەکەیان دەست بەسەر کردووە . دواتریش برایەکی دیکەیان لە سەرەتای مانگی مەی رابردوو دەست بەسەر کردووە .
بنەمالەکەی الجبری دەڵێن کە بن سەلمان لەو باوەڕەدایە کە دەتوانێ لەو دۆسیانەی کە لە دەستی الجبری دایە لە دژی ڕەقیبەکانی ئێستای خۆی بە کاریان بهێنێت . هەروەها دەترسێ کە ئەم دۆسیانە زانیاریگەلێکی دیکەی تێدا بێت کە زەرەر لە پەویەندی نێوان ئەو و باوکی بدات و بە قازانجی نەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە