بەرپرسێکی سەر بەسوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێکی تەمەن (١٥) ساڵ.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی حکومیدا، کچێکی تەمەن (١٥) ساڵ بەناوی (ش. محەمەدیان) کە خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری مەریوانی سەر بەپارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە، لەلایەن ئەندامێکی ناوەندی بەسیجی ئەو شارە کە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە، دەستدرێژی کراوەتە سەری.
باس لەوەشکراوە، کە کاربەدەستانی بەسیجی مەریوان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەو کچە کردووە، کە ئەگەر ئەو پرسە لەراگەیندنەکان بڵاوبکرێتەوە، ئەوا رووبەڕووی چارەنووسێکی ناخۆش دەبنەوە.
ئاژانسەکانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە لەناوەند و بارەگاکانی سەر بەسوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، گێچەلی سێکسی بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە و رۆژانە روداوی لەو شێوەیە روودەدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە