پەیامی کورد... بەرپرسێکی ئێران لەلایەن دادگایەکی سویدەوە سزای بەندکرانی تاهەتایی بەسەردا سەپێندرا
بەرپرسێکی ئێران بە تۆمەتی تاوانی شەڕ لە جۆری نێودەوڵەتی و كوشتنی ئەنقەستەوە، لەلایەن دادگایەکی سویدەوە سزای بەندکرانی تاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی سێشەممە 20/12/2023، حەمید نووری، دادوەری پێشووی بەندیخانەی (گەوهەردەشت)ی کەرەج لە ئێران، لەلایەن دادگای (ئێستیفان)ی شاری (ستۆکهۆڵم)ی پایتەختی سوید، بە بەندکرانی تاهەتایی سزا درا.
حەمید نووری، ناسراو بە حەمید عەباسی، دادوەری پێشووی بەندیخانەی (گەوهەردەشت)ی کەرەج بووە و بە تۆمەتی تاوانی شەڕ لە جۆری نێودەوڵەتی و کوشتنی ئەنقەست، لە سوید بۆ ماوەی نۆ مانگ دادگایی کرا.
بەپێی زانیارییەكان، ئەم بەرپرسەی ئێران تەمەنی 62 ساڵە، بەهۆی بەشداریكردنی لە کوشتنی بەندکراوانی سیاسی لە ساڵانی حەفتا لە ئێران، سزای بەندکرانی تاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە