پەیامی کورد ... بەرپرسیاری سەرەکی تەقینەوەکانی شاری قامشلۆ دەستبەسەر کرا .
بەپێی زانیاری لە سەرچاوەكانی هەواڵ لە رۆژئاوای كوردستان، ئەنجامدەری سەرەكی تەقینەوەكانی شاری قامیشلۆ دەستگیركراوە، كە فەرمانی لە كەسێكی دانیشتووی توركیا وەرگرتوە.
هێزە ئەمنییەكانی شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان كەسێكیان دەستگیركردوە، كە بە ئەنجامدەری سەرەكی تەقینەوەكانی دووشەمەی رابردوو ناویهێنراوە و گرتەی كامێراكانی چاودێری یارمەتیدەر بوون لە دۆزینەوەیدا.
بەگوێرەی زانیارییەكان، لەكاتی لێكۆڵینەوەدا ئەنجامدەری سەرەكی تەقینەوەكانی قامیشلۆ دانی بەوەدا ناوە، كە چەند كەسێكی دیكە هاوكارییان كردوە لە ئەنجامدانی تەقینەوەكاندا.
هەروەها بەوتەی بەرپرسانی هێزە ئەمنییەكانی رۆژئاوای كوردستان، ئەنجامدەری سەرەكیی تەقینەوەكان فەرمانەكانی لە كەسێك وەرگرتوە، كە نیشتەجێی توركیایە.
رۆژی دووشەممە سێ تەقینەوە لە قامشلۆ روویاندا و بەهۆیانەوە شەش هاووڵاتیی سڤیل شەهیدبون و زیاتر لە 40 كەسی دیكەش برینداربون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە