پەیامی کورد ... گادی ئیزێنکووت بەرپرسی پێشووی بارەگای ئەرتەشی ئیسرائیل دەڵێ کە قاسم سلێمانی ٣٠٠٠ کەس لە سەربازەکانی خۆی لە سووریا جێگیر کردووە ، بە گشتی ئەو ١١ هەزار سەربازی شیعەی لەم ناوچەیەدا هەیە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، گادی ئیزێنکۆت بەرپرسی پێشووی بارەگای ئەرتەشی ئیسرائیل ڕۆژی ڕابردوو بە نیۆیۆرک تایمزی ڕاگەیاندووە و ووتوویەتی کە ئامانج لە قسەکانی ئەو قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای پاسداران بووە .
ئیزێنکۆت لە قسەکانی خۆیدا ووتی ، کەمپینی بەرگری و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران ی بە ناونیشانی کەمپینی نێوان شەڕەکان جیاواز کردووەتەوە کە لە ڕاستای ئەوە هەوڵگەڵێک بۆ کەم کردنەوەی تواناکانی دوژمن ئەنجام دەدرێت .
ئیزێنکۆت بە ئاماژەدان بە سیاسەتی سەرەکی ئیسرائیل بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ بارەکانی چەک و تەقەمەنی ئێران بە حزبۆڵڵا یە .
ئامانجی ئەوان دزەکردن زۆر بەرچاو لە سووریا لە ڕێگەی هەبوونی ١٠٠ هەزار هێزی جەنگاوەری شیعەی پاکستانی و ئەفغانی و عێراقی بوو . ئەوان بنکەگەلی ئێستێخباراتی و زانیاری و هەروەها بنکەیەکی ئاسمانی لە هەر بنکەیەکی ئاسمانیان لە سووریا درووست کردبوو و هەروەها کەسانێکیشیان بۆ ڕاهێنان بۆ ئەو جێگایە هێنابوو .
نیۆیۆرک تایمز نووسیویەتی لە ساڵی ٢٠١٦ دا ئیزێنکۆت پێش بینی کردبوو کە قاسم سلێمانی ٣٠٠٠ نەفەر لە سەربازەکانی لە سووریا جێگیر بکات و ئەم ڕێژەیە جگە لە ٨٠٠٠ هێزی حزبۆڵڵا و ١١ هەزار هێزی شیعە دادەنران .
ئەم ڕۆژنامەیە ، بە پێی ووتەکانی ئیزێنکۆت نووسی لە مانگی مەی ٢٠١٨ قاسم سلێمانی هەوڵیدا بە هاوێشتنی ٣٠ ڕۆکێت بەرەوە ئیسرائیل ئەم هێرشەی ئیسرائیل ووڵام بداتەوە بەڵام ڕۆکێتەکان لە ئامانجەی نەدا .
ئیزێنکۆت لەو باوەڕەدایە قاسم سلێمانی هێزەکانی لە نزیک سنوورەکانی ئیسرائیل کشاندووەتەوە و هەروەها لە لایەکی دیکەوە چەسپاندنی سەر لە نوێی گەمارۆوکانی ئەمریکا توانای ئێرانی بۆ بەدیهێنانی ماڵی بۆ ئامادە بوون لە ناوچەکە کەم کردووەتەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە