پەیامی کورد ... بەریتانیا داوا لە ئیمارات دەکات زیندوو بوونی یەکێک لە کچەکانی حۆکمڕانی ئەو ووڵاتە بسەلمێنیت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆیتەرز ، دۆمینیک ڕاب وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا داوای لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کردووە دۆسیەگەلێک بخاتە ڕوو تاکوو زیندوو بوونی شێخە لەتیفە - کچی حۆکمڕانی دوبەی بسەلمێندرێت . بی بی سی ڕۆژی سێشەممە ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە بەو پێیە شێخە لەتیفە کچی حۆکمڕانی دوبەی ڕایدەگەێنێت کە بەند کراوە و مافی ئەوەی نییە کە بچێتە دەرەوە . لەم ڤیدیۆیەدا ئەمیرە لەتیفە کچی موحەمەد بن ڕاشد ئالی مەکتووم حاکمی دوبەی لە ساڵی ٢٠١٨ دا هەوڵی دا کە لە ئیمارات هەڵبێت و ببێتە پەنابەری ئەمریکا بەڵام ئەو لە کەشتییەک دا دەست بەسەر کرا و خۆی دەڵێ بەدیل گیراوە .
ئێستا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاندووە : هەر کەسێک مرۆڤ بێت حەز دەکات ئەو دۆسیانەی کە نیشانی دەدەن ئەم کچە زیندووە ببینێت . ڕاب بە بی بی سی ووتووە : بەریتانیا نیگەرانی دۆخی پێش هاتوو بۆ ئەم کچەیە و لە ڕێگای نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکات .
لەتیفە کە تەمەنی ٣٥ ساڵ ە و لەم ڤیدیۆیەدا دەڵێ کە لە ڤێلایەک کە حۆکمی بەندکردنی هەیە دیل گیراوە و دیلە . هەروەها دەڵێ ئەگەر ئەم ڤیدیۆیە بڵاو کرایەوە یا ئەو مردووە یاخود لە دۆخێکی زۆر خراپ دایە .
هەروەها لە زاری میل ئۆنلاین ڕاگەیندراوە کە ئەم کچە ڕایگەیاندووە کە پزیشکانی ئیماراتی لە نەخۆشخانە مەواددی بێهۆشکەر یان لیداوە تاکوو بتوانن پێشی پێ بگرن بۆ ئەوەی کە نەبێتە هۆی کێشە و گرفتەوە .
هەر لەمبارەیەوە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەبارەت بەوەی کە ووڵاتەکەی ئیمارات بە هۆی ئەم کچەوە دەخاتە گەمارۆوەوە یا خود نا ووڵامی دایەوە و ووتی : هێشتا هیچ شتێک بۆ ئێمە ڕوون نییە ، ئێمە دەبێ بەڵگەی زیندووبوونی ئەم کچە ببینین .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە